یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو كۆبوونه‌وه‌ی سێیه‌می لیژنه‌ی ئاماده‌كاریى كۆنگره‌ی نیشتیمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت
خوزه‌یر خوزاعی جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كۆبوونه‌وه‌ی دوو رۆژی رابردووی لایه‌نه سیاسییه‌كان سه‌ركه‌وتوو بوو .
روونیشیكرده‌وه كه نیازیان هه‌یه هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌شداری بكه‌ن له كۆنگره‌ی نیشتیمانی و له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتووشدا باس له هه‌موو مه‌سه‌له هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان ده‌كرێت .
مریه‌م ئه‌لره‌یس راوێژكاری نووسینگه‌ی نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیش رایگه‌یاند رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی سێیه‌می لژنه‌ی ئاماده‌كاری بۆ تاوتۆكردنی پێشنیار‌و راسپارده‌كانی فراكسیۆنی عێراقییه‌و هاوپه‌یمانی كوردستانی دیاریكراوه .
