یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو كۆبوونه‌وه‌ی سێیه‌می لیژنه‌ی ئاماده‌كاریى كۆنگره‌ی نیشتیمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت

یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو كۆبوونه‌وه‌ی سێیه‌می لیژنه‌ی ئاماده‌كاریى كۆنگره‌ی نیشتیمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت
بریاره‌ نوێنه‌رانی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌ كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووى لیژنه‌ى ئاماده‌كاریى كۆنگره‌ى نیشتیمانیى عێراق كه‌ بڕیاره‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو ئه‌نجام بدرێت باس له‌ دۆسیه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان بكه‌ن وه‌ك هه‌نگاوێك بۆ زه‌مینه‌خۆشكردن و دابینكردنی كه‌شوهه‌وایه‌كی گونجاو بۆ سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌ی نیشتیمانی .

خوزه‌یر خوزاعی جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كۆبوونه‌وه‌ی دوو رۆژی رابردووی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان سه‌ركه‌وتوو بوو .

روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ نیازیان هه‌یه‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌شداری بكه‌ن له‌ كۆنگره‌ی نیشتیمانی و له‌ سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتووشدا باس له‌ هه‌موو مه‌سه‌له‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان ده‌كرێت .

مریه‌م ئه‌لره‌یس راوێژكاری نووسینگه‌ی نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیش رایگه‌یاند رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی سێیه‌می لژنه‌ی ئاماده‌كاری بۆ تاوتۆكردنی پێشنیارو راسپارده‌كانی فراكسیۆنی عێراقییه‌و هاوپه‌یمانی كوردستانی دیاریكراوه‌ .
Top