جه‌له‌ولا.. ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك ژماره‌یه ك شه‌هیدو برینداری لێده‌كه‌وێته‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به PUKmediaی راگه‌یاند: ئه‌م به‌یانییه‌و له‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو به ئۆتومبیلێكدا كه پێنج سه‌رنشینی تێدا بووه یه‌كێك له‌سه‌رنشینه‌كان شه‌هید بوه‌و چواره‌كه‌ی تریش بریندار بوون و ئۆتۆمبیله‌كه‌ش به ته‌واوه‌تی تێك شكاوه.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه برینداره‌كان ره‌وانه‌ی نه‌خوشخانه‌ی سه‌عدییه كراون و وتیشی : سه‌رجه‌می ئه‌و كه‌سانه له‌براعه‌ره‌به‌كانی ناوچه‌كه‌ن و تاكو ئیێستاش لێكوڵینه‌وه له رووداوه‌كه به‌رده‌وامه و هیچ گروپێكی تیرۆرستیش به پرسیاره‌تی خوی له‌و كرده‌وه‌یه رانه‌گه‌یاندوه.
