ناوی كۆنگره‌ی نیشتمانی بۆ كۆبوونه‌وه‌ی نیشتمانی ده‌گۆڕێت

ناوی كۆنگره‌ی نیشتمانی بۆ كۆبوونه‌وه‌ی نیشتمانی ده‌گۆڕێت
به‌وته‌ی راوێژكاری راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیری عیراق سه‌رجه‌م كوتله‌ سیاسیه‌كان رێكه‌توون له‌سه‌ر گۆڕینی ناوی كۆنگره‌ی نیشتمانی بۆ كۆبوونه‌وه‌ی نیشتمانی.

عه‌لی موسه‌وی له‌لێدوانێكیدا بۆ سۆمه‌رییه‌ نیوز رایگه‌یاند: سه‌رجه‌م كوتله‌كان كۆكبوون له‌سه‌ر گۆڕینی ناوی ئه‌و كۆنگره‌ نیشتمانییه‌ی، كه‌ له‌سه‌ر پێشنیازی سه‌رۆك مامجه‌لال له‌داهاتوودا له‌عیراق ساز ده‌كرێت و به‌و پێیه‌ش ناوه‌كه‌ ده‌بێته‌ كۆبوونه‌وه‌ی نیشتمانی.
Top