فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی حه‌یده‌ر مولا گوته‌بێژی فراكسیۆنی عێراقییه ده‌ركرا
عه‌بدولستار به‌یره‌قدار گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری به ئاژانسی فرانس پرێسی راگه‌یاند كه حه‌یده‌ر مولا له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌ڤزیۆنیدا سوكایه‌تی به سه‌عد لامی دادوه‌ر له دادگای لێكۆڵینه‌وه كردووه دواتر دادوه‌ر سه‌عد لامی سكالای له سه‌ر حه‌یده‌ر مولا تۆمار كردووه و یاداشتی ده‌ستگیركردنیش له‌لایه‌ن دادگاوه بۆ ده‌ركراوه و داواش له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كراوه كه حه‌سانه‌ی لێ بسه‌ندرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دادگایی بكرێت .
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه حه‌یده‌ر مولا گوته‌بێژ به‌ناوی فراكسیۆنی عێراقییه رایگه‌یاند كه رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو بڕیارێكم به ده‌ست گه‌یشت بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی حه‌سانه لێم به‌هۆی ئه‌وه‌ی گوتوومه دادگاكان به سیاسی كراون .
راشیگه‌یاند كه ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن ده‌ست له كاروباری ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری وه‌رده‌دات و دادوه‌ر سه‌عد لامی له ژێر كاریگه‌ری مالكیدایه.
