سەفیە سوهەیل: کوردەکان مافی خۆیانە دەستووریان هەبێت
سوهەیل، لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەنووسان کە پەیامنێری ئاژانسی پیامنێر ئامادەی بوو، گوتی: \"داوای کوردەکان بۆ بوونی دەستوورێکی تایبەت بە خۆیان کارێکە دژ بە یاسای وڵات نییە، چونکە دادگای فیدراڵ هەیە و ئەو دیاریی دەکات کە ناکۆکییەکی لەگەڵ دەستووری وڵات هەبێ یان نا، لە کاتێکدا کە کودرەکان خۆیان بەشدارییان لە نووسینەوەی دەستووردا کردووە\"".
هەروەها ئاماژەی دا کە هەموو لایەنە سیاسییەکان کە نوێنەری نەتەوە و مەزهەبە جیاوازەکانن، داواکاریی خۆیان هەیە. کوردیش نوێنەری سیاسییان هەیە و داواکاریی خۆیان هەیە وەک هەر لایەنێکی سیاسیی دیکە، هەموو مافێکیان هەیە لە پێشکێشکردنی داواکارییەکان لەکاتێکدا لە بەرژەوەندیی نیشتمانیدا بێت.
سوهەیل لە درێژەدا دەڵێ: \""زۆربەی داواکانی دەستووری هەرێمی کوردستان داوای جەماوەرییە\"" بە ئاماژەدان بەوە کە هەموو حکوومەتێکی فیدراڵی دەستووری جیاواز و یاسای جیاوازی تێدایە لە یاسای دەوڵەتدا، دەگەرێنەوە بۆ دەستوور لە کاتێکدا کە دژایەتییەکی لە یاساکاندا بێت\""."
