عێراقییه : تاكه رێگا بۆ چاره‌سه‌ركردنى قه‌یرانى سیاسى عێراق گه‌رانه‌وه‌یه بۆ رێككه‌وتنى هه‌ولێر
وه‌ك زوبێعى گوتى: گشت ئه‌و رێككه‌وتنه كه پێشتر لایه‌نه سیاسیه‌كانى عێراق رێككه‌وتوون له‌سه‌رى به تایبه‌تیش رێككه‌وتنه‌كه‌ى هه‌ولێر، بنه‌ماى راسته‌قینه‌ن بۆ تێكه‌نه‌چوونى ره‌وشى سیاسى عێراق و ئێستاش جێبه‌جێ كردنى ئه‌و رێككه‌وتنانه له‌لایه‌ن لایه‌نه سیاسیه‌كان، قه‌یرانى سیاسى عێراق چاره‌سه‌ر ده‌كات.
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، سه‌ركه‌وتنى كۆنگره‌ى نیشتیمانى نێوان هێزه سیاسیه‌كان، به‌نده به جێبه‌جێ كردنى ناوه‌ڕۆكى ئه‌و رێككه‌وتنانه و دووپاتیشى كرده‌وه، هه‌ر گیز ئیئتیلافى عێراقییه جێبه‌جێ كردنى ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ى نه‌كردووه‌ته مه‌رج بۆ به‌شداریكردنى له كۆنگره‌ى نیشتیمانى.
