سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كۆبونەوە
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، پیرۆزبایی له‌سه‌رۆك تاڵه‌بانی كرد به‌بۆنه‌ی گه‌ڕانه‌وه و سه‌ركه‌وتنی نازوری فه‌قه‌رات و پشكنینه پزیشكییه‌كانی. له‌و دیداره‌دا سه‌رۆك تاڵه‌بانی ڕووناكی خسته‌سه‌ر ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی، كه‌پێویسته له‌داهاتوودا بنرێن له‌پێناو كردنه‌وه‌ی گرێ كوێره‌كاندا، ئه‌وه‌ش به‌ئامانجی زه‌مینه‌سازكردنی سه‌رخستنی كۆنگره‌ی نیشتمانی چاوه‌ڕوانكراو. هاوكات گرنگی كاری هاوبه‌ش و برایانه له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كاندا دووپاتكرایه‌وه بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پرسه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان، هه‌ر وه‌ك تێڕوانین و بۆچوونه‌كانی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران چونیه‌ك بوو له‌باره‌ی گرنگی په‌له‌كردن له‌دۆزینه‌وه‌ی خاڵه هاوبه‌شه‌كان و لێك تێگه‌یشتنی نیشتمانی له‌نێوان لایه‌ن و كوتله سیاسیه‌كاندا.
