نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوا له عێراق ده‌كات \"موجاهیدین\"" بگوازێته‌وه كه‌مپی ئازادی"
رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، داوای له حكوومه‌تی عێراق كردووه ئاماده‌كارییه‌كان ته‌واو بكات بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی رێكخراوی موجاهیدینی ئێران له كه‌مپی ئه‌شره‌ف بۆ كه‌مپی ئازادی له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا.
گوته‌بێژی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان (مارتین نه‌سیرسكی) وێڕای راگه‌یاندنی ئه‌م داوایه له حكوومه‌تی عێراق، گوتی كه‌مپی ئازادی ستاندارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی بۆ ژیان تێدایه.
هه‌روه‌ها گوتیشی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان خۆی چاودێریی پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی موجاهیدین له ئه‌شره‌ف بۆ كه‌مپی ئازادی ده‌كات.
پێشتر بڕیار بوو تا كۆتاییی ساڵی رابردوو، هه‌موو ئه‌ندامانی موجاهیدین بگوازرێنه‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی عێراق، به‌ڵام دواتر له 25ی كانوونی یه‌كه‌می رابردوو، حكوومه‌تی عێراق له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رێككه‌وت بۆ گواستنه‌وه‌یان بۆ كه‌مپێكی پێشووی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا، تا ئه‌و كاته‌ی ده‌رفه‌ت بۆ بردنه ده‌ره‌وه‌یان له عێراق ده‌ڕه‌خسێت.
رێكخراوی موجاهیدینی خه‌ڵكی ئێران، له سه‌ره‌تاكانی ده‌یه‌ی 80ی سه‌ده‌ی رابردوو، له كه‌مپی ئه‌شره‌ف له باشووری به‌غدا نیشته‌جێ كران و په‌یوه‌ندییه‌كی نزیكییان له‌گه‌ڵ رژیمی رووخاوی به‌عسی عێراقدا هه‌بوو.
