١٦پاسەوانی ھاشمی دەستگیر دەکرێن
بەپێی ھەواڵێکی سۆمەریە نیوز وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەرێگەی بەیاننامەیەکەوە بڵاویکردۆتەوە : ھێزە ئەمنیەکانی سەر بەوەزارەتی ناوخۆ ١٦ پاسەوانی تاریق ھاشمیان دەستگیر کردوە , دەستگیرکراوەکانیش تۆمەتبارن بە ئەنجامدانی کاری تیرۆرستی و تیرۆرکردنی ئەفسەرانی عێراقی لەرێگەی دەمانچەی بێ دەنگ.
ھەروەھا لە بەیاننامەکەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ھاتووە: دەستگیرکراوەکان دانیان بە تاوانەکانیان ناوە کە پێشتر ھاوڕێیەکانیان شایەدیان لەسەر دابوون.
ئەم ھەڵمەتی دەستگیر کردنە لە کاتێکدایە کە ھاشمی دەستی بەھەڵمەتێکی راگەیاندنی نێودەوڵەتی کردوە بەمەبەستی ئازادکردنی دوو فەرمانبەری ئافرەتی نوسینگەکەی کە لەلایەن ھێزەکانی ھەواڵگری سەرۆک وەزیران دەستگیرکراون کە یەکێکیان مەسیحیە ئەوی دیکەش شیعەیە.
