هه‌ڵوێستی كورد له‌ دۆسیه‌كه‌ی (تاریق هاشمی)ـدا گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه‌ییە

هه‌ڵوێستی كورد له‌ دۆسیه‌كه‌ی (تاریق هاشمی)ـدا گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه‌ییە
سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەكاتەوە كە باس لە گۆڕانی هەڵوێستی كورد لەمەڕ دۆسیەی جێگری سەرۆككۆماری عێراق (تاریق هاشمی) دەكەن.

سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان (د. فوئاد حوسێن) دوێنی لە پەراوێزی كۆنگرەی جالییەی كوردانی سووریا لە سێ كێشوەری ئاسیا، ئەورووپا، ئەمەریكا كە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە هەولێری پایتەخت دەبەسترێت، لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی ئایا هەڵوێستی سەركردایەتیی كوردستان لە بارەی (هاشمی)ـیەوە گۆڕاوە، گوتی: “ئەو مەسەلەیە بە هیچ شێوەیەك باس نەكراوە و گفتوگۆی لەسەر نەكراوە.”

لە بارەی ئەگەری بەدەستەوەدانیشی كە وەكوو بڵاو كرایەوە گوایە هاوپەیمانیی كوردستانی و سەركردایەتیی كوردستان نەرمبوونەوەیان لە ئاست بەدەستەوەدانی پێشان داوە،ڕوونی كردەوە: “(تاریق هاشمی) هێشتا جێگری سەرۆككۆماری عێراقە و بە داوەتنامەی سەرۆككۆماری عێراق (مام جەلال) لە هەرێمی كوردستانە.” لە بارەی گۆڕینی هەڵوێستی كوردیشەوە گوتی: “هێشتا ئەو مەسەلەیە جێی باس نییە و نەبووە.”

پاش تۆمەتباركردنی بە تێوەگلانی لە تیرۆر، جێگری سەرۆككۆماری عێراق (تاریق هاشمی) لە كوردستانە و داواكراویشە بۆ دادگە، بەڵام بە هۆی \"نەبوونی ئاساییش و بێلایەنیی هەندێك لە دادوەرەكانەوە\"" ئامادە نییە لە بەردەم دادگەدا ئامادە بێت."
Top