هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراق له‌نووسینگه‌كه‌ی هاشمیدا دووكارمه‌ندی ژن به‌ند ده‌كه‌ن
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی رێكخراوی لێبوردنی نێو ده‌وڵه‌تی(Amnesty International)، یه‌كێك له‌و كارمه‌ندانه ناوی ره‌شا نه‌میر جه‌عفه‌ره‌و له ناوچه‌ی زه‌یونه به‌بێ فه‌رمانی دادگا قۆڵبه‌ستكراوه‌و ژنه كارمه‌نده‌ی دیكه‌ش ناوی به‌سیمه سه‌لیم كریاكۆسه‌و له‌ناوچه‌ی سه‌وزی شاری به‌غداو له‌ماڵه‌كه‌یدا ده‌ستگیر كراوه.
وه‌ك به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌و رێكخراوه هه‌واڵی ده‌ستگیر كردنی ئه‌و دوو ژنه‌ی بڵاوكرده‌وه‌ته‌وه ئاماژه‌ی به رۆژ و هۆكاری ده‌ستگیركردنه‌كه‌یانی نه‌كردوه‌و له‌هه‌مان كاتیش‌دا بڵاویكردوه‌ته‌وه، كه پێشتر به‌سیمه كریاكۆس ده‌ستگیر كراوه‌و روو به‌ڕووی لێدان بوه‌ته‌وه.
