ئیتالیا.. یادی دامه‌زراندنی سوپای عیراق ده‌كرێته‌وه
به‌بۆنه‌ی دامه‌زراندنی سوپای عیراق باڵیۆزخانه‌ی عیراق له رۆمای پایته‌ختی ئیتالیا ئێواره خوانێكی بۆ لێپرسراوانی ئیتالیا‌و باڵیۆزی وڵاتانی ئه‌وروپا رێكخست، له‌و ئێواره خوانه‌دا حه‌بیب محه‌مه‌د سه‌در باڵیۆزی عیراق له ڤاتیكان، هاوكات گه‌وره به‌رپرسانی ئیتالیاش ئاماده‌بوون.
له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا سه‌یوان بارزانی وتی: دوای رووخانی رژێمی به‌عس ئه‌و سوپایه سه‌رله‌نوێ بنیاتنراوهتهوهو ئێستا توانایه‌كی باشی هه‌یه‌و له‌دوای كشانه‌وه‌ی ته‌واوی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌ركێكی قورسی له ئه‌ستۆدایه، ئه‌ویش پاراستنی ئاسایشی ناوخۆی عیراقه له تیرۆریستان و ئه‌و هێزانه‌ی دژی دیموكراسیین.
روونیشیكرده‌وه عیراق به قۆناغێكی هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت و هیوای خواست هه‌میشه ئارامی سیاسی باڵ به‌سه‌ر عیراقدا بكێشێت و لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌جێندایه‌كی سیاسی تۆكمه رێكبكه‌ون، ئه‌وه‌ی پێویسته بۆ عیراق ئاسایش و ئارامییه، ئه‌گه‌رنا دووباره عیراق ده‌گه‌ڕێته‌وه چوارگۆشه‌ی یه‌كه‌م.
