10 ئه‌ندامى یه‌ك خێزان كوژران
به‌ره‌یانی ئه‌مڕۆ له باكووری شاری حیلله، چه‌كدارانى نه‌ناسراو ماڵی كارمه‌ندێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقیان ته‌قانده‌وه و به‌و هۆیه‌وه ئه‌و كارمه‌نده له‌گه‌ڵ 9 له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی كوژران.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی پارێزگای بابل رایگه‌یاند \"به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له قه‌زای موسه‌یب (50 كم له باكووری حیلله) چه‌كدارانی نه ناسراو چوار ده‌وری ماڵی (ئه‌حمه‌د زوین) كه كارمه‌ندی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقه بۆمبڕێژكردووهو دواتر خانووه‌كه‌یان ته‌قاندووه‌ته‌وه\"".
وه‌ك سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ كرد \""له ئه‌نجامدا ئه‌و كارمه‌نده‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌گه‌ڵ 9 له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی كوژران و به‌شێكی زۆرى خانووه‌كه‌ش رووخاوه\"".
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه گوتیشی \""دواتر هێزه ئه‌منییه‌كان شوێنی رووداوه‌كه‌یان داخستووه و ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردوه و ته‌رمه‌كانیش ره‌وانه‌ی دادی پزیشكی كراون\"".
-رووداو"
