ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق برِیاره‌كانی لیژنه‌ی كاروباری باكوور تایبه‌ت به زه‌وییه كشتوكاڵیه‌كانی پارێزگه‌ی كه‌ركووك هه‌لوه‌شانده‌وه
دیندار دۆسكی وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق راگه‌یاند \"كه‌مێك به‌ر له ئێسته له كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆیدا به زۆرینه‌ی ده‌نگ برِیاره‌كانی لیژنه‌ی كارباری باكووری سه‌رده‌می رژێمی پێشووی به‌عس هه‌لوه‌شانده‌وه\"".
روونی كرده‌وه \""هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی برِیاره‌كانی لیژنه‌ی كارباری باكوور هه‌موو ئه‌و برِیارانه ده‌گرێته‌وه كه به بێ هیچ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یه‌ك رژێمی پێشووی به‌عس زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانی كورد و توركمانی به عه‌ره‌بی هاوورده دابوو\"".
دۆسكی وتی\""له كۆبونه‌وه‌كه‌دا 2 له وه‌زیرانی لیستی عێراقییه‌ش ئاماده‌بوون، هاوكات ئه‌وه‌ش خرایه‌روو به‌وه‌ی به‌شێك له وه‌زیره‌كانی لیستی عێراقییه كه ئاماده‌ی كۆبونه‌وه‌كه نه‌ببوون، داوایان كرد بوو هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م برِیارانه بۆ ساتێكی تر دوابخرێ، به‌ڵام ئێمه ئه‌و داواكارییه‌مان ره‌ت كرده‌وه\"".
له باره‌ی برِیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌وره‌ی عێراقیش، دۆسكی گوتی \""برِیار درا پرۆژه یاساییه‌ك ئاماده بكرێ پاشان بدرێته سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق و دواتر ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی عێراق بكرێ بۆ په‌سندكردن، چونكه هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی برِیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌وره‌ی پێشوو بۆته یاسا و ده‌بێته به شێوه‌یه‌كی یاسایی هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه\"".
وتیشی \""برِیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌وره پێوه‌نداره به‌و زه‌وییانه‌ی كه رژێمی پێشووی به هه‌ر دوو وه‌زاره‌تی نه‌وت و به‌رگری عێراقی داوه، وه‌زاره‌تی نه‌وت ئێسته پێداویستی خۆی له‌و زه‌ویانه دیاری كردووه، به‌ڵام هێشتا وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌و رووبه‌ره زه‌وییه‌ی پێشتر به ناوی كراوه روونی نه‌كردۆته‌وه چه‌ندی پێویسته\""."
