به‌غدا.. ته‌قینه‌وه‌ی دوو ئۆتۆمبیلی به‌مینڕێژكراو ده‌یان شه‌هیدو برینداری لێده‌كه‌وێته‌وه

به‌غدا.. ته‌قینه‌وه‌ی دوو ئۆتۆمبیلی به‌مینڕێژكراو ده‌یان شه‌هیدو برینداری لێده‌كه‌وێته‌وه
ئه‌م به‌یانییه‌ له‌ناوچه‌ی سه‌دری شاری به‌غداو به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دوو ئۆتۆمبیله‌وه‌ 10كه‌س شه‌هیدبوون و 31ی تریش برینداربوون.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه‌، كه‌ هه‌ردو ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ناوچه‌ی سه‌دری شاری به‌غدا شه‌هیدبوونی 10كه‌س و برینداربوونی 31 كه‌سی تری لێكه‌ته‌وه‌.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه‌ یه‌كێك له‌ته‌قینه‌وه‌كان له‌نزیك مه‌یدانێكی كرێكاران و ته‌قینه‌وه‌كه‌ی تریشیان له‌نزیك رێگه‌یه‌كی یه‌كتربڕدا بووه‌.
Top