تیمێكی پزیشكی توركی ئاستی نه‌خۆشخانه‌كانی عیراق هه‌ڵده‌سه‌ندێ
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندرستی عێراق دكتور زیاد تاریق به سایتی (گوڵان میدیا) ی رایگه‌یاند\" كاركردنی ئه‌و تیمه پزیشكیه له چوارچێوه‌ی ئه‌و یاداشته دێت كه له نێوان وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق و زانكۆی ئه‌ستنبول له‌كاتی سه‌ردانی وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق هات كاتێ سه‌دانی ئه‌و وته‌ی كردبوو به‌مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی كه‌رتی ته‌ندروستی وسوود وه‌رگرتن له شاره‌زایی و توانای توركیا له بواری ئیداره‌دانی نه‌خۆشخانه‌كان و كه‌رسته‌ی كاركردن و به‌كار هێنانی سیسته‌می ئه‌لكترونی له راپه‌راندنی كاره‌كان له‌و نه‌خۆشمانانه‌دا سه‌رباری چاوودێری و چاكردنه‌وه‌ی ئامێره پزیشكیه‌كان .
هه‌ر په‌یوه‌ست به‌م باسه‌وه ره‌مزی ره‌سول مه‌نسور به‌رێوه‌به‌ری به‌شی چاره‌سه‌ری نێو ده‌وڵه‌تی راگه‌یاند\"" كه وه‌فدی پزیشكی توركی پێكهاتوون له 23 پسپوری تایبه‌تمه‌ند و هونه‌ری و شاره‌زا له به‌كارهێنانی كه‌رسته‌ی پزیشكی و ئیداری\"".
روونیشیكرده‌وه\"" ئه‌و تیمه ئاستی واقعی فه‌رمانگه‌ی مدینه توبی به‌غدا وه‌كو هه‌نگاوی یه‌كه‌م هه‌ڵده‌سه‌نگێنن و دواتر زانیاریاریه‌كان شی ده‌كه‌نه‌وه تاكو ئه‌نجامێكی رونیا به‌ده‌ست بكه‌وێ ئینجا راسپارده‌ی خۆیان بۆ په‌ره‌پێدانی خزمه‌تگوزاریه پزیشكیه‌كان ده‌خه‌نه روو\"".
وتیشی\""ئامانجش له‌و كاره به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی خزمه‌تگوزاریه له نه‌خۆشخانه‌كانی عیراق تا بگاته ئاستی نه‌خۆشخانه‌كانی دونیای پێشكه‌وتوو، به‌رێوه‌به‌ری پزیشكی نێو ده‌وڵه‌تی ئه‌وه‌شی راگه‌یاند دوای ده‌ركه‌وتنی ئه‌نجامی كاره‌كانی ئه‌و تیمه له نه‌خۆشخانه‌ی مه‌دینه توب كار له‌سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كانی تری به‌غدا و دواتری پارێزگاكان ده‌كه‌ن\""."
