هومان ڕایتس وۆچ: عێراق بەرەو دەوڵەتێكی سەركوتككاری هەنگاو دەنێت

هومان ڕایتس وۆچ: عێراق بەرەو دەوڵەتێكی سەركوتككاری هەنگاو دەنێت
لە ڕاپۆرتی ساڵی 2011ـیدا ڕێكخراوی نێودەوڵەتیی هومان ڕایتس وۆچ، وێڕای ئەماژەدان بە هەبوونی گرتووخانەی شاراوە كە لە لایەن (نووری مالیكی)ـیەوە سەرپەرشتیی دەكرێت، دوێنێ بلاِوی كردووەتەوە كە بە هۆی ئەو سەركوتكارییەی دەستەڵاتی عێراقی بەرانبەر بە ڕۆژنامەنووس و خۆپێشاندەران دەیكات، هەنگاوهەڵگرتنە بە ئاراستەی دەوڵەتی سەركوتكاری.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئەو ڕێكخراوە نێودەوڵەتییە، ئەم سەركوتكاری و پێشلكارییەی مافەكانی مرۆڤ لە عێراقدا سەرباری ئەو دڵنیاكردنەوەیەی ئەمەریكایە لە لایەن دەستەڵاتدارانی عێراقییەوە بەوەی كە دەستەبەری سیستەمێكی دیموكراتیانەی چەسپاو دەكەن. بەڵام ڕاپۆرتەكە نووسیویەتی كە واقیع وەهامان پێ ناڵێت.

لە چەند هەفتەی ڕابرددا و دوای كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا لە عێراق لە 18ـی كانوونی یەكەمی پارساڵ، حكوومەتی عێراق بە تۆمەتی بەعسیبوونەوە سەدان كەسیان خزاندە گرتووخانەكانییەوە، كە زۆرینەیان هێشتایش دەستبەسەرن.

بەپێی ڕاپۆرتە ساڵانەییەكەی \"هومان ڕایتس وۆچ\"" ئەم كردە نامرۆڤانەییەی حكوومەتی بەغدا وڵاتی هەژاند و زنجیرەیەك هێرش و كردەی تیرۆریستی بەدوای خۆیدا هێنا، كە هاووڵاتیانی تێیاندا بوونە ئامانج.

لە یۆنیو – حوزەیران لە یەكێك لە بەدترین ڕووداوەكاندا، چەقاوەسووە دار و ئاسن و چەكبەدەستەكان كە لە لایەن حكوومەتەوە پشتیوانی دەكران، كەوتوونەتە گیانی ئەو هاووڵاتییە خۆپێشاندەرانەی كە لە دوای 25ـی شوباتەوە و بۆ بەرەوڕووبوونەوەی گەندەڵی و دەستەبەری زیاتری مافەكانی مرۆڤ، ڕژابوونە سەر شەقامەكان. هەروەها \""دەستدرێژیی كراوەتە سەر خۆپێشاندەرانی ئافرەت و لاقەیش كراون. ئەمە لە كاتێكدایە كە هێزە ئەمنییەكان لەوێ هەبوون و لە بری وەستاندنیان، بێجگە لە پێكەنین جوڵەیان نەدەكرد.\""

كێشەی توندوتیژیی و ئازاردان لە گرتووخانەكاندا كێشەی 2011ـی عێراق بووە. لە شوباتی 2011ـدا ئەو ڕێكخراوە ئاشكرای كردووە كە گرتووخانەیەكی نهێنی لە بنكەی سەربازیی \""كامپ جاستس\"" لە بەغدا هەیە. ئەم بنكەیە ڕاستەوخۆ و لە لایەن نووسینگەی سەرۆكوەزیران (نووری مالیكی)ـیەوە سەرپەرشتیی دەكرێت.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەكە لە كۆتاییەكانی 2010ـدا دەستەلارَتدارانی عێراقی دووسەدوهەشتا كەسیان بۆ گرتووخانەی نهێنی لە بنكەی سەربازیی \""كامپ جاستس\"" لە بەغدا، گوێزتووەتەوە كە فیرقەی 56ـی سوپا و یەكەی دژەتیرۆری عێراق تێیدا جێگیرن.

هەمان ئەو یەكانەی سەرەوە دەستیان گرتووە بەسەر كامپی \""ئونوور\"" كە ئەمیش لە بەغدایە و 12 لەو گرتووانەی كە لێی ئازاد بوون، بەو ڕێكخراوەیان گوتووە كە لەو شوێنەدا زیندانیان بە شێوازی جیا ئەشكەنجە دراون وەك: كارەبا لە جەستەدان، دابڕان بە ڕووی دەرەوەی گرتووخانەدا، هەڵواسین بەرەو خوار بۆ ماوەی چەند سەعاتێك و كیسی نایلۆن خستن سەرەوە تا ئەوەی لە هۆش دەچن."
Top