جێگرێكی پارێزگارى دیالە لەلایەن هێزێكی تایبەتەوە هاتە گرتن

جێگرێكی پارێزگارى دیالە لەلایەن هێزێكی تایبەتەوە هاتە گرتن
گۆتیاری رەسمیی پارێزگەى دیالە گرتنی یاریدەدەری پارێزگاری دیالە بۆ كاربارى هونەری و هێرشكردنە سەر ماڵی یاریدەدرێكی تری پارێزگارى راگەیاند.

ئەمڕۆ هەینی توراس عەزاوی بە ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی ڕاگەیاند \"بەیانی ئەمڕۆ هێزێكی تایبەت بێ ئاشكراكردنی هیچ هۆیەك، غەزبان خەزرەجی یاریدەدەری پارێزگاری دیالەیان گرت\"".

زیاتر گوتى \""ئەو هێزە چوونەتە گەڕەكی مستەفا لە شارۆكەی بەعقووبە /سەنتەری پارێزگەی دیالە/ و پاشان هەڵیان كوتاوەتە سەر ماڵی خەرجیان و ناوبراویان لەگەڵ خۆیان بردووە\"".

عەزاوى راى گەیاند \""ئەم كردەوانە خزمەت بەدۆخی دیالە ناكا و دۆخەكە لەوەى هەیە ئاڵۆزتر دەكرێ\"".

ئەو گۆتیارە زیاتر گوتى \""لەلایەكى ترەوە هەمان هێز پەلاماری ماڵی تەڵال جبووری یاریدەدەرى پارێزگاری دیالەیان داوە\"".

سوهاد حەیالی ئەندامی لیستی عێراقییە لە ئەنجوومەنی پارێزگەی دیالە بۆ (ئاكانیوز) گوتى \""خەزرەجی و جەبوورى هەردوو سەر بە لیستی عێراقییەن و ئەو رووداوە خزمەت بەدۆخى دیالە ناكا\"".

ئەم گرتنە لەكاتێكدایە كە سەرۆكی ئەنجوومەنى پارێزگەى دیالە لە هەوڵی ئەوەدایە ئەندامانی عێراقییە رازى بكا بۆ ئەوەى بەشدارى لە دانیشتنەكانى ئەنجوومەنى پارێزگەى دیالە بكەن لە بەعقووبە."
Top