پەرلەمانى عێراق گفتوگۆ لەبارەى بودجەى 2012 و چەند پرۆژەیاسایەك دەكا
لە چەند هەفتەى رابردوودا ئەنجوومەنى نوێنەران زیاد لە جارێك دانیشتنەكانى خۆى راگرت بەهۆى تەواونەبوونى ژمارەى یاسایى، ئەویش دواى ئەوەى لیستى عێراقییە، دووەمى ناو پەرلەمان كە 91 كورسی هەیە، ئامادەبوونى هەڵپەسارد.
ئەشواق جاف پەرلەمانتارى لیستى هاوپیەمانیى كوردستان بە ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ى راگەیاند \"لە دانیشتنى ئەمڕۆدا دەنگ لەسەر چەند پرۆژەیاسایەك دەدرێ، لەوانە پرۆژەیاساى كاندیدكردن بۆ پۆستى سەركۆمار و حوكمەكانى هەڵبژاردنى جێگرێك یان زیاتر بۆ سەركۆمار، پرۆژەیاساى پاڵپشتیكردنى پرۆژە بچووكەكان پرۆژەیاساى سندووقى گێڕانەوەى پارەكانى عێراق و قەرەبووەكانى، هەروەها رەنگە دەنگ لەسەر پرۆژەیاساى وەزارەتى زانست و تەكنەلۆجیایش بدرێ\"".
جاف گوتى لە دانیشتنى ئەمڕۆدا درێژە بە گفتوگۆكانیش لەبارەى خاڵەكانى پرۆژەیاساى بودجەى گشتیى وڵات بۆ ساڵى 2012 دەدرێ."
