پارێزگاری به‌غدا: 4چه‌كداری سه‌ر بهباڵێۆزخانهی ئه‌مریكا له‌هه‌وڵی كوشتنمدا بوون
دوای ده‌ستگیر كردنی 4 كارمه‌ندی باڵێۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا له‌لایه‌ن پاسه‌وانه‌كانی\" سه‌ڵاح عه‌بدولڕه‌زاق\""ی پارێزگاره‌وه كه له‌ده‌وربه‌ری ماڵی پارێزگار له‌ناوچه‌ی كازمییه سوڕاونه‌ته‌وه، ئه‌و 4 كه‌سه راده‌ستی پۆلیسی فیدراڵی كران و دواتریش ئازاد كران.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌لیوای شه‌شی پۆلیسی فیدراڵی رایگه‌یاند: دوای لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و 4 كه‌سه‌دا كه چهكداربوونرونبوهتهوه كه‌هیچ نیازێكی خراپیان نه‌بوه‌و لای خۆشیه‌وه باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا ته‌ئكیدی كرده‌وه كه ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی باڵیۆزخانه‌كه‌یان ته‌نیا له پیاسه‌یه‌كی ئاسایدا بوون.
هاوكات پارێزگاری به‌غداش رایگه‌یاند: ئه‌و 4 چه‌كداره‌ی سه‌ر به باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا به‌نیازبوون و بیكوژن هه‌ربۆیه له‌نزیك ماڵه‌كه‌ی و له‌لایه‌ن پاسه‌وانه‌كانیه‌وه ده‌ستگیركراون."
