عێراق دژی داخستنی ته‌نگه‌ی هورموزه
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراقی فیدراڵ (هۆشیار زێباری) له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی (عه‌بدوڵا بن زاید ئال نه‌هیان) له ئه‌بوزه‌بی پایته‌ختی ئیمارات ڕۆشنایی خسته سه‌ر كێشه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی نێوان ئێران و رۆژئاوا سه‌باره‌ت به ته‌نگه‌ی هورمز.
(زێباری) له قسه‌كانیدا وێڕای ئاماژه به هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئێران و ئه‌مه‌ریكا له یه‌كتر گوتی: \"عێراق دژی گرژبوونه‌وه‌ی بارودۆخی ناوچه‌كه‌یه و ده‌خوازێت گفتوگۆ جێگه‌ی هه‌ڕه‌شه و به‌كارهێنانی هێز بگرێته‌وه.\""
هه‌روه‌ها ئاشكرای كرد كه عێراق په‌یامێكی ئاراسته‌ی ئێران كردووه سه‌باره‌ت به هه‌ڕه‌شه‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆ داخستنی ته‌نگه‌ی هورمز و ئێرانی له مه‌ترسییه‌كانی ئه‌م كاره ئاگادار كردووه‌ته‌وه. گوتیشی 90%ـی هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق له رێگه‌ی ته‌نگه‌ی هورمزه‌وه ده‌گاته ده‌ره‌وه.
(زێباری) هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به هه‌ڕه‌شه‌ی ئێران له وڵاتانی ناوچه‌كه بۆ دابینكردنی كه‌مبوونه‌وه‌ی نه‌وت له ئه‌گه‌ری نه‌كڕینی نه‌وتی ئێران، گوتی: \""قه‌یرانی متمانه له نێوان ئێران و وڵاتانی ناوچه‌كه هه‌یه. بڕیاره‌كانی وڵاتانی ناوچه‌كه په‌یوه‌ندیی به ده‌سه‌ڵاتی نیشتمانیی خۆیانه‌وه هه‌یه و به مانای دژایه‌تیكردنی ئێران نییه.\""
له چه‌ند رۆژی رابردوودا، نوێنه‌ری ئێران له رێكخراوی ئۆپێك (محه‌مه‌د عه‌لی خه‌تیبی) له لێدوانێكدا گوتبووی ئه‌گه‌ر وڵاتانی ناوچه‌كه له‌جیاتی ئێران بڕه نه‌وتی كڕیاره‌كان دابین بكه‌ن، خۆیان به‌رپرس ده‌بن له رووداوه‌كانی داهاتوو.
ئه‌ورووپا و ئه‌مه‌ریكا له هه‌وڵ‌دان كڕیاره‌كانی نه‌وتی ئێران رازی بكه‌ن كۆتایی به كڕینی نه‌وتی ئێران بهێنن و بۆ قه‌ره‌بووی كه‌مبوونه‌وه‌ی بڕه نه‌وتی ئێران له بازاڕه‌كاندا، سعوودیه ئاماده‌یی خۆی بۆ زیادكردنی به‌رهه‌می نه‌وته‌كه‌ی راگه‌یاندووه."
