تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێك لە رۆهەڵاتی مووسڵ كوژران و برینداربوونی 12 كەسی لێ دەكەوێتەوە
خالید عەبدولستار بە ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی راگەیاند، ئەمڕۆ ئۆتۆمۆمۆبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە كۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی \"غەدیر\"" لە شارەدێی بەرتلە /40 كم رۆهەڵاتی مووسڵ/ تەقییەوە و بووە هۆی كوژرانی 8 كەس و برینداربوونی 4 كەسی تر.
عەبدولستار زیاتر گوتی، هێزە تەناهییەكان توانیان ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوی تر بەبێ زیان پووچەڵ بكەنەوە كە دانرابووە بۆ ئەوەی لە نێزیك ئەو كۆمەڵگەیەدا بتەقێنرێتەوە كە زۆربەی دانیشتوانەكەی شەبەكن.
دوای كشانەوەی سوپای ئەمەریكا لە عێراق دۆخی سیاسیی ئەو وڵاتە ئاڵۆزیی بەخۆیەوە بینی بەتایبەتی دوای دەرچوونی فەرمانی گرتنی تاریق هاشمی جێگری سەركۆماری عێراق بەتۆمەتی تێوەگلان لە \""تیرۆر\""، لەلایەن خۆیەوە لیستی عێراقییە بایكۆتی كۆبوونەوەكانی پەرلەمان و حكوومەتی راگەیاند."
