وەزارەتی دەرەوەی عێراق: لە لێدوانی بەرپرسانی تورك نیگەرانین
لە بەیالننامەیەكی وەزارەتی دەرەوەی عێراقی فیدراڵدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی پەیامنێر كەوتووە هاتووە كە لە كۆبوونەوەیدا لەگەڵ باڵیۆزی توركیا لە بەغدا(یوونس دەمیرار)، جێگری وەزیری دەروەی عێراق (محەممەد جەواد دوركی)، نیگەرانیی حكوومەتی وڵاتەكەی بە دەستەڵاتدارانی توركیا گەیاندووە.
ئەم نیگەرانییەی حكوومەتی عێرٍاق بە دوای لێدوانی سەرۆكوەزیرانی توركیا (ڕەجەب تەییب ئەردۆغان) و بەرپرسانی ئەو وڵاتەوە دێت و بەپێی نیگەرانینامەكەی عێراقیش باسەكە پێوەندیی بە كاروباری نێوخۆی عێراقەوە هەیە و هەر دەستتێوەردانێكیش كاریگەریی خراپی بەسەر پێوەندیی نێوان هەردوو وڵاتەوە دەبێت.
