مەحمود عوسمان: لەبەرژەوەندی کورد نییە کێشەی عێراق ببێتە کێشەیەکی ھەرێمی
ئەندامی ئەنجوومەنی نوێ،ەرانی عێراق لە ھاوپەیمانی کوردستانی مەحمود عوسمان لە لێدوانێکدای بە ئاژانسی پەیامنێری راگەیاند: وەک کورد نابێت ببینە بەشێک لەم ململانێیەی ئێستای نێوان عێراقیە و دەوڵەتی یاسا , چونکە راستە کێشەکە تایبەتە بەناوخۆی عێراق بەڵام دەستی دەرەکیشی تێدایە لەم حاڵەتەش ھیچ کام لەوڵاتانی دراوسێی عێراق پشتگیری لە کورد ناکەن , بۆیە دەبێت کورد وریا بێت و بەشێوەیەکی متەوازن مامەڵە لەگەڵ کێشەکان بکات.
وتیشی : ئەگەر کۆنگرەی نیشتمانی سەرنەکەوێت ئەوا کێشەی عێراق دەبێتە کێشەیەکی نێودەوڵەتی و وڵاتانی دیکە تەداخول دەکەن , بۆیە پێویستە کورد لەم کۆنگرەیە سەرجەم داوکارییەکانی پێشکەش بکات , لەم کۆنگرەیەش چەند ئەگەرێک لەبەردەم دایە وەک کێشەکان چارەسەر بکرێت و بگەڕێینەوە بۆ حکومەتی شەراکەی نیشتمانی یا حکومەتی زۆرینەو ئۆپۆزسیۆن و یا ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە , بەڵام ئەگەر نەگەیشتن بەرێگا چارەیەک ئەوا کێشەی عێراق وەک کێشەی لوبنانی لێدێت.
عەسمان ئاماژەشیدا: لەبەرژەوەندی کورد نییە کێشەکە ببێتە کێشەیەکی ھەرێمی , بۆیە دەبێت ھەوڵبدەین کۆنگرەکە سەرکەوتوو بێت بەمەرجێک خاڵەکانی کوردیشی تێدابێت و داواکارییەکانی جێبەجێ بکرێت .
ھەروەھا وتیشی: نەھاتنی بارزانی پەیوەندی بەوە ھەیە کە متمانەی کەم بووتەوە بە مالیکی لە جێبەجێکردنی رێککەوتننامەکان بەتایبەتی رێککەوتننامەکانی پێشوو,بەڵام من پێم باشە سەرۆک بارزانی لەکۆنگرەکە ئامادەبێت , چونکە ئامادەبوونی گرنگی و قورسایی خۆی ھەیە .
