ئه‌مڕۆ له به‌غدا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی كوتله سیاسییه‌كان به‌رێوه بچێت
به پێى سه‌رچاوه‌كانئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه دوایین هه‌له بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ی نیشتیمانی و دیاریكردنی شوێن و كاتی به‌ستنی . به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی كه رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ده‌ستی كه‌وتوون ، ئوسامه نوجه‌یفی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پرۆژه‌یه‌كی ئاشتبوونه‌وه‌ی نێوان نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و ساڵح موتله‌گ جێگری سه‌رۆك وه‌زیران ده‌خاته روو ، به‌پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كیش نوجه‌یفی نوێنه‌رێكی خۆی ره‌وانه‌ی نووسینگه‌ی مالیكی كردووه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته .
دوێنێش ساڵح موتله‌گ له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندبوو كه ئاماده‌یه له سه‌ر یه‌ك مێزدا له گه‌ڵ نوری مالكی كۆببێته‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو دۆسیه‌كان و زویریش نه‌بووه له‌وه‌ی مالیكی داوای له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كردبێت متمانه‌ی لێوه‌ربگرێته‌وه.
هه‌ر له چوارچێوه‌ی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ی نیشتیمانی سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له به‌رێز جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراق كه نه‌یویست ناوی خۆی ئاشكرا بكات به رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی راگه‌یاندووه كێشه‌و گرفته‌كان زۆر ئالۆزن و تا نزیكیش ده‌بینه‌وه له به‌ستنی كۆنگره‌كه ئالۆزتریش ده‌بێت بۆیه پێویسته ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ كار كردن بێت بۆ نه‌هێشتنى قه‌یرانه‌كه‌و دیاریكردنی شوێنی به‌ستنی كۆنگره‌كه و كاته‌كه‌ی و تا لێژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره‌كه‌ش ده‌ست به كاره‌كانیان بكه‌ن . روونیشیكرده‌وه كه بارودۆخ و ره‌وشه‌كه زۆر ئالۆزه به‌هۆی زۆری كێشه و دۆسیه‌كان .
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه فراكسیۆنی عێراقییه كه ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات رایگه‌یاند فراكسیۆنه‌كه‌یان چوار مه‌رجی داناوه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كه و خۆشكردنی رێگا بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ی نیشتیمانی : یه‌كه‌میان چاوخشاندنه‌وه به دۆسیه‌ی تارق هاشمی جێگری سه‌رۆك كۆمار به‌وه‌ی مه‌سه‌له‌یه‌كی دادوه‌رییه و ئه‌م دۆسیه‌یه‌ش بۆ ناوچه‌یه‌كی بێلایه‌ن بگوازرێته‌وه بۆ نموونه هه‌رێمی كوردستان یان شاری كه‌ركووك یان خانه‌قین چونكه ده‌سه‌لاتی دادوه‌ری له به‌غدا له ژێر فشاردایه .
دووه‌میان: یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی پارێزگای دیاله‌یه كه تا ئێستا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله رای كردووه و ناتوانێت كاره‌كانی راپه‌رێنێت به‌هۆی كۆنترۆڵكردنی شاره‌كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانه‌وه .
مه‌رجی سێیه‌م: بریتییه له ئازادكردنی هه‌موو ئه‌م گیراوانه‌ی كه هیچ تاوانێكیان ئه‌نجام نه‌داوه چواره‌م مه‌رجیش بریتییه له رێگه نه‌گرتن له هاووڵاتیانی ئه‌م پارێزگایانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت پارێزگاكانیان بكرێته هه‌رێمێكی فیدراڵی .
هاوكات ئیحسان عه‌وادی سه‌ركرده له ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا له لێدوانێكدا به رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی راگه‌یاند كه هه‌ندێك له مه‌رجه‌كانی عێراقییه ناشێت له سه‌ر ئه‌رزی واقیع جێبه‌جێ بكرێن و ئێمه ده‌ڵێین نابێت به‌ر له به‌ستن و ئاماده‌بوون له كۆنگره‌ی نیشتیمانی هیچ مه‌رجێك هه‌بێت چونكه ئه‌وه‌ی حه‌كه‌مه له نێوانمان ده‌ستووره . عه‌وادی روونیكرده‌وه كه ئامانج له به‌ستنی ئه‌م كۆنگره‌یه رزگاركردنی پرۆسه‌ی سیاسییه له قه‌یرانه‌كان.
