كوشتن و برینداربوونی 12 كەس لە ئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژ لە باكوری تكریت
سەرچاوەكە كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێ، بەئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی راگەیاند، ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژ كە لە تەنیشت باڵەخانەی دادگەی بێجی و نێزیك بنكەی پۆلیس هاتبووە دانان، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ تەقییەوە و لە ئەنجامدا كەسێك هاتە كوشتن و 11ی تریش بریندار بوون.
هەروەها ئاماژەی بەوە دا، تەقینەوەكە سەرەڕای لێكەوتنەوەی زیانی گیانی، زیانی مایەكیشی بەباڵەخانەكانی نێزیك لە شوێنی رووداوەكە گەیاند.
تەقینەوەكەی ئەمڕۆ، دوای تەقینەوەی ئەو ئۆتۆمۆبێلە بۆمبڕێژە دێ كە دوێنێ شەموو بە هێزێكی گەڕۆكی پۆلیس لە گەڕەكی زهور لە ناوەڕاستی شاری تكریت تەقییەوە و لە ئەنجامدا ئەندامێكی هێزەكە هاتە كوشتن و 3ی تریش بریندار بوون.
