سبەی بابەكر زێباری دەگەڕێتەوە دەوام
عادل بەرواری ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كارباری هەرێمی كوردستان بە ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی ڕاگەیاند، لە چەند دەزگایەكی ڕاگەیاندنی ناوەخۆیی باس لە دوورخستنەوەی بابەكر زێباری سەرۆك ئەركانی سوپای عێراق كراوە گوایە لەلایەن سەرۆك وەزیرانەوە فەرمانی لادانی دراوە.
بەرواری جەختی كرد كە ئەو هەواڵە دوورە لە ڕاستی و هیچ بنچینەیەكی نییە، بابەكر زێباری لە پۆستەكەی خۆی ماوەتەوە.
ئاماژەی بەوەش دا، بابەكر زێباری مۆڵەتی ڕەسمیی وەرگرتووە و سەردانی دەرەوەی عێراقی كردبوو، ئێستەش لە مۆڵەتەكەی تەواو بووە و گەڕاوەتەوە، بڕیارە سبەی لە شوێنەكەی خۆی دەست بەدەوامی ئاسایی بكاتەوە.
