تەقینەوە خۆكوژییەكەی بەسرە 53 كوژراوی لێكەوتەوە

تەقینەوە خۆكوژییەكەی بەسرە 53 كوژراوی لێكەوتەوە
ژمارەی كوژراوانی تەقینەوە خۆكوژییەكەی زیارەتكارانی شیعەمەزهەبی لە بەسرە كردە ئامانج، بۆ كوژرانی 53 كەس برینداربوونی 137 بەرز بووەوە.
سەرچاوەكانی پارێزگای بەسرە ئاماژە دەدەن كە تەقینەوەكە لەلایەن كەسێكەوە بووە كە پشتێنێكی بەخۆیەوە بەستبوو و لەو جێگەیەی كە زیارەتكارانی شیعەمەزهەب ڕووەو مزگەوتی \"ختوە\"" 8كم خۆراوای بەسرە دەچوون، ۆخی بە نێو ئاپۆرای جەماوەرەكەدا كردووە و تەقیوەتەوە و لە ئاكامدا 53 كەس كوژران و 137ـی دیكەیش بیندار بوون.

ئاژانسەكان لە سەرچاوەكانەوە گوازتوویانەتەوە كە زۆرێكی بریندارەكانیش لە بارێكی تەندروستیی ناجێگیر و خراپدان.

سەرچاوەیەكی پۆلیسی ئەو شارەیش گوتی كە لە نێو كوژراو و بریندارەكاندا ژمارەیەك لە منداڵ و ئافرەت هەن."
Top