تەقینەوە خۆكوژییەكەی بەسرە 53 كوژراوی لێكەوتەوە
سەرچاوەكانی پارێزگای بەسرە ئاماژە دەدەن كە تەقینەوەكە لەلایەن كەسێكەوە بووە كە پشتێنێكی بەخۆیەوە بەستبوو و لەو جێگەیەی كە زیارەتكارانی شیعەمەزهەب ڕووەو مزگەوتی \"ختوە\"" 8كم خۆراوای بەسرە دەچوون، ۆخی بە نێو ئاپۆرای جەماوەرەكەدا كردووە و تەقیوەتەوە و لە ئاكامدا 53 كەس كوژران و 137ـی دیكەیش بیندار بوون.
ئاژانسەكان لە سەرچاوەكانەوە گوازتوویانەتەوە كە زۆرێكی بریندارەكانیش لە بارێكی تەندروستیی ناجێگیر و خراپدان.
سەرچاوەیەكی پۆلیسی ئەو شارەیش گوتی كە لە نێو كوژراو و بریندارەكاندا ژمارەیەك لە منداڵ و ئافرەت هەن."
