لە کۆنگرەی نیشتیمانیدا، کورد ١٩ خاڵەکە دەوروژێنێتەوە

لە کۆنگرەی نیشتیمانیدا، کورد ١٩ خاڵەکە دەوروژێنێتەوە
ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە لیستی هاوپەیمانیی كوردستان (موحسین سەعدون)، ئەگەری بەشدارینەكردنی سەرۆكی هەرێم لەو كۆنگرەیەی كە وەها بڕیارە لە بەغدا ببەسترێت، گەڕاندەوە بۆ پابەندنەبوونی لایەنە بەشداربووەكانی كۆنگرە نیشتیمانییەكەی هەولێر كە بنەماكانی حكوومەتێكی شەراكەتیان دروست كرد.
(موحسین سەعدون)، دەڵێت ئەوە (بارزانی) بوو كە داوای كۆنگرەی نیشتیمانی كرد تا لە میانەیدا لایەنە پێك ناكۆكە عێراقییەكان تێیدا ئاشت ببنەوە و بۆ كۆتایی ئەم دۆخە نەخوازراوە بگەن بە ڕێككەوتنێك. هاوكات گوتی كە \"(بارزانی) پشتیوانیی هەنگاوەكانی كۆنگرەی چاوەڕوانكراوە و بە نوێنەریش دەنێرێت.\""

ئەو ئەندامە كوردەی پەرلەمانی عێراق بۆ \""ئاژانسی پەیامنێر\"" ڕوونی كردەوە كە لە كۆنگرەی چاوەڕوانكراو كە وەها بڕیارە كۆتاییی ئەم مانگە یان سەرەتای مانگی داهاتوو ببەسترێت، \""كورد ئەو وەرەقە 19 خاڵییەی كە لە ڕێككەوتنی هەولێر خستییە ڕوو، هاوكات پێكهێنانی حكوومەتی شەراكەتی نیشتیمانی و زۆرێك بواری دی كە دەبوایە هەمووان پێوەی پابەند بووان و هێشتا جێبەجێ نەكراون، دەوروژێنێت.\""

(سەعدون)، گوتیشی كە ئەم كۆنگرەیە بۆ لێكنزیككردنەوەی بیر و رَا جیاكانە لەم قۆناخەدا و\""لە كۆبوونەوەی سبەینێ (یەكشەممە)ـیش لیژنەی ئامادەكاریی كۆنگرە كات و شوێنی كۆنگرە دەستنیشان دەكات.\""

ئەگەرچی ئەو گوتی كە هێشتا لەسەر ئەو ناوانەی لە كۆنگرەدا بەشدار دەبن ڕێك نەكەوتووین بەڵام بە گوتەی سەرچاوەیەكی \""ئاژانسی پەیامنێر\"" ڕەنگە ئەندامی كوردی لەو كۆنگرەیەدا (د. فوئاد مەعسووم) یان (عارف تەیفوور) بێت."
Top