ده‌وڵه‌تی یاسا: عیراق ویلایه‌تێكی عوسمانی نییه تا فه‌رمان لهبابلعالییهوه وه‌ربگرێت
عیزه‌ت شابه‌نده‌ر سه‌ركرده له ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا به‌سۆمه‌رییه نیوزی راگه‌یاند: ده‌ستدرێژیه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر گونده‌كانی هه‌رێمی كوردستان ناكرێت لێی بێده‌نگ بین و له‌هه‌مان كاتیش‌دا به‌غدا ده‌توانێت بارودۆخی نێوخۆی توركیا بهتێچوونێكی كه‌متر له ده‌ستتێوه‌ردانه‌كانی ئه‌نكه‌ره بجوڵێنێت.
شابه‌نده‌ر وتیشی سه‌ركرده‌كانی توركیا ئه‌وه‌یان له‌بیركردووه كه‌خۆیان له‌سه‌ر چه‌ندان كێشه نووستوون و له‌هه‌مان كاتیش‌دا دیموكراسی له‌نێوخۆی وڵاته‌كه‌یاندا ده‌كوژن و هاوكاتیش هه‌ریه‌ك له توركیا‌و قه‌ته‌ری به پشتیوانیكردن له پرسی به‌هه‌رێمبوون له‌عیراقدا تۆمه‌تبار كرد.
عیزه‌ت شابه‌نده‌ر
وتیشی لێدوانه‌كانی ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی عیراقه‌وه هه‌وڵدانه بۆ خۆدزینه‌وه له كێشه ناوخۆییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی و شكستی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یان .
هاوكات یاسین مه‌جید، سه‌ركرده له ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا داوای له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق كرد بانگهێشتی باڵیۆزی توركیا له به‌غدا بكات و یاداشتێكی ناڕه‌زایی پێدات سه‌باره‌ت به‌لێدوانه‌كانی ره‌جه‌ب ته‌یوب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی عیراقه‌وه و وتیشی عیراق ویلایه‌تێكی عوسمانی نییه تا فه‌رمان لهبابلعالییهوه وه‌ربگرێت.
لێدوانی ئه‌و سه‌ركردانه‌ی ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا پاش ئه‌وه‌هات كه ئێواره‌ی سێشه‌ممه‌ی رابردوو سه‌رۆك وه‌زیری توركیا په‌یوه‌ندی به نوری مالكییه‌وه كرد‌و تیایدا رایگه‌یاندبوو، ئه‌گه‌ر بێتوو گومانكردن له‌لای هاوبه‌شه سیاسیه‌كانی نێو حكومه‌تی عیراقی بۆ دوژمنایه‌تی بگۆڕێت ئه‌وا كاریگه‌ری سلبی له‌سه‌ر دیموكراسی ئه‌م وڵاته ده‌بێت.
