یه‌كشه‌ممه‌ی دادێت كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگی سه‌رانی لیست و سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌یه
له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر، سه‌ركرده له لیستی عێراقییه (زافر ئه‌لعانی)، ڕایگه‌یاند كه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بابه‌تگه‌لێك به چڕی ده‌خرێنه به‌ر باس. هاوكات ڕاشكاوانه گوتی كه له عێراقدا ده‌وڵه‌تێك نییه به‌ڵكوو ده‌سته‌لاَتیك له ناوچه‌ی سه‌وز هه‌یه. \"ئێمه شه‌ریكین و له‌و زوڵمه بێده‌نگ نابین. له‌سه‌ر (مالیكی)ـیش پێویسته پابه‌ندی ڕێككه‌وتننامه‌ی هه‌ولێر بێت و قبووڵی بكات.\""
(ئه‌لعانی) گوتیشی \""مالیكی ده‌بێت بارودۆخی پارێزگاكانیش قبووڵ بكات كه ده‌یانه‌وێت ببن به هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆ. هاوكات ده‌بێت كۆتایی به دۆسیه‌ی جێگری سه‌رۆكوه‌زیران (ساڵح موتڵه‌گ)ـیش بهێنرێت.\""
ئه‌و گوتیشی كه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا لیستی عێراقییه تواناكانی خۆی له‌و پێناوه‌دا ده‌خاته گه‌ڕ و له‌گه‌ڵ لیستی هاوپه‌یمانیی نیشتیمانیدا ده‌یانخاته باسه‌وه. هه‌روه‌ها داوایشی كرد كه چی دی ده‌سته‌لاَتی جێبه‌جێكردن رێگر نه‌بێت له گواستنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی (تاریق هاشمی) بۆ هه‌رێمی كوردستان.
(ئه‌لعانی) هۆشدارییشی دا كه ئه‌گه‌ر چاره‌یه‌ك بۆ دۆخی قه‌یراناویی ئێستای عێراق نه‌دۆزرێته‌وه ئه‌وا ده‌رگا به ڕووی ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كیدا ده‌كرێته‌وه. گوتیشی \""ئه‌گه‌رچی ئێمه خوازیاری ئه‌مه نیین، به‌لاَم ئه‌وكات ناچار ده‌بین متمانه له (مالیكی) وه‌ربگرینه‌وه.\"""
