مام جه‌لال و جیمس جیفری گفتوگۆ له‌باره‌ی كۆنگره‌ی نیشتمانی ده‌كه‌ن
له‌و دیداره‌دا وێڕای گفتوگۆكردن له‌باره‌ی رێوشوێنه‌كانی گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندیی دووقۆڵی نێوان هه‌ردوو وڵاتی دۆست، بیروڕاش ئاڵوگۆڕكرا سه‌باره‌ت بهئامادهكارییهكانی تایبه‌ت به به‌ستنی كۆنگره‌ی نیشتمانی.
باڵیۆز جیفری دووباره گرنگی رۆڵی میحوه‌ری سه‌رۆك تاڵه‌بانی دووپاتكرده‌وه له‌چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌دا كه روبه‌ڕووی پڕۆسه‌ی سیاسی ده‌بنه‌وه، نیازی وڵاته‌كه‌شی نوێكرده‌وه بۆ بایه‌خدان بهپهرهپێدانی په‌یوه‌ندی دۆستانه‌و شه‌راكه‌تی سترتتیژی له‌گه‌ڵ عیراق و پێشكه‌شكردنی یارمه‌تی پێویست بۆ عیراقییه‌كان.
