سه‌رۆك كۆمار له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبووه‌وه
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوایین پێشهات و گۆڕانكاریى سیاسیى وڵات گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا به تایبه‌تى ئاماده‌كارییه‌كانى ئێستا بۆ به‌ستنى كۆنگره‌ى نیشتمانیى به‌رفراوان كه پێشتر سه‌رۆك كۆمار پێشنیازیى كردبوو به ئامانجى چاره‌سه‌ركردنى كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان كه بوونه‌ته كۆسپى به‌رده‌م به‌ڕێوه‌چونى پرۆسه‌ى سیاسى.
له كۆتایى كۆبونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك تاڵه‌بانى له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا رووناكى خسته سه‌ر ناوه‌ڕۆكى كۆبونه‌وه‌كه و رایگه‌یاند پێكه‌وه گفتوگۆمان كرد له‌باره‌ى هه‌وڵى هاوبه‌ش به ئامانجى كاركردن بۆچاره‌سه‌ركردنى كێشه هه‌ڵپه‌سێراوه‌كان وسه‌رخستنى دیدارى چاوه‌ڕوانكراوى سه‌ركرده سیاسییه‌كان كه رێككه‌وتن له‌باره‌یه‌وه كراوه پشت به یه‌زدان بۆ چاره‌كردنى هه‌مو كێشه هه‌ڵپه‌سێراوه‌كان .
سه‌رۆك كۆمار راشیگه‌یاند بۆ سه‌رخستنى ئه‌م ئه‌ركه نیشتمانییه‌ش به باشمان زانى بانگهێشت دیدارێكى فراوانترى نوێنه‌رانى هه‌ر سێ لایه‌نه‌كه بكه‌ین له نزیكترین كاتى هه‌فته‌ى داهاتوودا بۆ تاوتوێكردنى پێداویستییه‌كانى سه‌رخستنى ئه‌م دیداره نیشتمانییه چاوه‌ڕوانكراوه.
