كۆنگرەی نیشتمانی لە بەغدا بێت سەرۆكی هەرێم بەشداری ناكات
د.فواد حسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌لێدوانێكی رِۆژنامه‌وانیدا رِایگه‌یاند" ئێمه ده‌بێت هه‌موو هه‌وڵێكی خۆمان بده‌ین بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كان، له ئێستادا باس له‌وه ده‌كرێت ئه‌و كۆنگره‌یه سه‌ركه‌وتوو نابێت ئێمه ناتوانین برِیاری پێش وه‌خت بده‌ین، ئێمه نابێت وا رِه‌شبین بین له ئێستاوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: ئه‌و كۆنگره‌یه له‌شوێنێك پێویسته ئه‌نجام بدرێت هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر رِێك بكه‌ون، ئه‌گه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌كان رِازی نه‌ن كه كۆنگره‌كه له به‌غدا ئه‌نجام بدرێت هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یه بۆ پێشوازی ئه‌و كۆنگره‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ولێر ئه‌نجام بدرێت، ئه‌گه‌ر كۆنگره‌كه‌ش له به‌غدا ئه‌نجام بدرێت سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری تێدا ناكات.
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندندیه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مریكا رِای گه‌یاند" لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت مه‌ند پێكهاتووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و رِێكه‌وتنامه‌یه‌ی نێوان ئه‌مریكا و هه‌رێم هه‌یه بنووسرێته‌وه و بخرێته سه‌ر كاغه‌ز، هیوادارین ئه‌و رِێكه‌وتنامه‌یه ببێته یه‌ك وه‌ره‌قه‌ی هاوبه‌ش.
ئەم لێدوانەی سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان (د.فواد حوسێن)، دوای ئەوە دێت كە وەها بڕیارە لەپێناو كۆتاییهێنان بە دۆخە قەیراناوییەكەی ئێستای عێراق تێیكەوتووە كۆنگرەیەكی نیشتیمانیی كە هەموو پارتییە سیاسییەكان تێیدا بەشدار بن، لە بەغدا ببەسترێت.
