مالكی چەند بەرپرسێكی باڵای سەربازی گۆڕی، بابەكرد زێباری یەكێكیانە
سەرچاوەكە كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكات ئەمڕۆ سێشەممە بۆ ئاژانسی پەیامنێر گوتی کە سەرۆكوەزیران (نووری مالیكی) دەیەوێ گۆڕانكاری لە ناو سیستەمی ئەمنیدا بكات بۆ دروستنەبوونی پێشلكاریی ئەمنی لە عێراقدا.
سەرچاوە كە خۆی لەو كۆبوونەوەیەدا كە دوێنێ ئێوارە بەڕێوە چووە بەشدار بووە و زیاتر گوتی:\"لە ناو پۆستە جیاوازییە ئەمنییەكاندا لە بەغدا گۆڕانكارییەكان لە وەزارەتی بەرگری و كردەی ژوورە سەربازییەكان و وەزارەتی ناوخۆ روو دەدات.\""
سەرچاوە هەواڵییەكانیش لە نزیكەكانەوە گواستییانەوە كە ئەو گۆڕانكارییە سەرۆكی ئەركانی سوپای عێراق (بابەكر زێباری) و (ئەحمەد هاشم) سەرۆكی ژووری كردە سەربازییەكانی بەغدا و (عەبدولكەریم عەزی) سەركردەی ژووری رەسافە و هەندێ لە پۆستە لاوەكییەكان دەگرێتەوە.
نوێنەری حكوومەتی هەرێم لە لیژنەی ماددەی 140 ئەگەرچی هەواڵێكی لەم چەشنەی ڕەت كردەوە و گوتی كە بە فەرمی شتێكی لەم جۆرە نییە، بەڵام نەیشاردەوە كە ئەگەر بڕیار وەها بێت لیستی دەوڵەتی یاسا هەر گۆڕانكارییەك بكات ئەوا دەیكات و گوێ بە هیچ نادات. ئەو ڕاشكاوانە بە ئاژانسی پەیامنێری ڕاگەیاند: \""دەوڵەتی یاسا بۆ وەها كارێك ڕەچاوی ئیتیفاقیات و بەرژەوەندیی عێراق و ئەخلاقیاتی سیاسی ناكات و هەر شتێ دوور لە لۆژیك بێت، بە مەرجێك بەرژەوەندییەكانی خۆیان پارێزراو بن دەیكات.\""
بەگوێرەی سەرچاوەكە (مالیكی) لە پێشوودا بڕیاری دابوو كە گۆڕانكاری گەورە لە پۆستە ئەمنییەكاندا بۆ زیاتر سەقامگیركردنیی ئەمنی بكات.
هەر بەگوێرەی سەرچاوەكە ئەو گۆڕانكارییانە چەند كەسێكی دیكە كە پلەكانیان بەرز كراوەتەوە دەگرێتەوە، لەوانە (گوتەبێژ بە ناوی كردە سەربازییكانی بەغدا لیوا (قاسم عەتا) بۆ پلەی فەریق، لیوا (ئەحمەد ئەبو رەغیف) كە گۆڕاوە بۆ فەریق هەروەها لیوا (محەممەد عەسكەری) بۆ پلەی فەریق بەرز كراوەتەوە.
هەروەها (مالیكی) بڕیاری داوە كە پۆستی فیرقەی یازدەی لە سوپای عێراق كە بەرپرسێكی دیارە لە حزبی دەعوەی ئیسلامی شێخ (عەبدولحەلیم زەهیری) بۆ لیوا (عیماد زەهیری) بەرز كردووەتەوە كە بەرپرسارەتیی لیوای 56 دانانی بڕیاری ئەمنی لە ناوچەی سەوز لە ئەستۆ دەگرێ."
