دواخستنی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك كاری نهرِێنی له سه‌ر كاری په‌رله‌مان ده‌بێ
به هۆی ئاماده‌نه‌بوونی رێژه‌ی یاسایی په‌رله‌مانتاران، په‌رله‌مانی عێراق دانیشتنه ئاساییه‌كانی بۆ هه‌فته‌ی داهاتوو دواده‌خات، هاوكات ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی كاریگه‌ریی نهرِێنی له سه‌ر كاری په‌رله‌مان.
فه‌رهاد ئه‌ترووشی وته‌بێژی فراكسۆنی هاوپه‌یمانی كوردستانی بۆ سایتی (گوڵان میدیا) رایگه‌یاند \"به هۆی ئاماده‌نه‌بوونی ژماره و رێژه‌ی یاسایی دانیتشنی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌نجام نه‌دراو و بۆ رۆژی 17 ی ئه‌م مانگه واته هه‌فته‌ی داهاتوو دواخرا\"".
روونیشیكرده‌وه \""دواخستنی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك كاری نهرِێنی له سه‌ر كاری په‌رله‌مان ده‌بێ و په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌ی بوودجه‌ی ئه‌مساڵ دواده‌خات\"".
وتیشی
كێشه و ته‌نگژه سیاسییه‌كان كاریگه‌ریی نهرِێنی له سه‌ر كاری په‌رله‌مانیش كردووه."
