پسپۆرێكی سیاسەتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ گوڵان: شەڕی ناوخۆی عێراق، لەنێوان شیعەو شیعە، یان سوننە و سوننە دەبێت
پرۆفیسۆر (داڤید پاتێل) پسپۆر و تایبەتمەند لەسەر سیاسەتی بەراوردكاری و سیاسەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عێراق لە دیمانەیەكی تایبەتی گوڵان دەڵێ: گرنگترین ڕووداوی ئەم دوواییەی عێراق بریتی بوو لەناكۆكی نێوان موقتەدا سەدر و گروپی\"أهل الحق\""، كەواتە ململانێیەكی زۆر لەنێوان گروپەكانی شیعەدا هەیە. ئەگەر شەڕی ناوخۆ ڕووبدات، ئەوا ئەوەندەی ئەگەری ئەوە هەیە لەنێوان شیعە و شیعە یان سوننە و سوننە ڕووبدات، هێندە ئەگەری ئەوەنییە لەنێوان شیعەو سوننە ڕووبدات.
پاتێل: توندوتیژیەكان لە2003 و 2004ـەوە، توندوتیژی سوننە بوو دژ بە سوننە، كە ئەنجومەنەكانی سەحوە، ئەنجومەنە عەشائیریەكان شەڕی ئەلقاعیدەیان كرد لەعێراقدا.
پرۆفیسۆر داڤید پێی وایە كە كوردیش كەوتۆتە ئەو تەڵەیەوە، ئەگەرچی خۆی بەشێك نییە لە قەیرانەكە، دەڵێ: زۆربەی توندوتیژیەكانی عێراق شەڕی سوننە دژی سوننە و شەڕی شیعە دژی شیعە بووە. بەڵام هەمیشە كە خەڵك باس لەعێراق دەكەن، باسی پپێوەندی بەشیعە و سوننەوە دەكەن، تەنانەت ئێوەش كەوتونەتە ناو ئەم تەڵەیەوە...ماوێتی
لە ژمارە 862ی گۆڤاری گوڵان تەواوی دیمانەكە بخوێنەرەوە."
