كۆبوونەوە لەسەر بودجەی عێراق بۆ 17ـی ئەم مانگە دواخرا
سەرۆكی لیژنەی وەرزش و لاوان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی بەغدا (سەعید ڕەسوول) بە ئاژانسی دەنگوباسی پەیامنێری گوت: \"هۆكاری سەرەكی دواخستنی كۆبوونەوەكە، ئامادەنەبوونی ڕێژەی یاسایی پەرلەمانتاران بوو.\""
بە پێی قسەی ئەو پەرلەمانتارە، جیا لە پەرلەمانتارانی سەر بە لیستی عێراقییە، بەشێك لە ئەندامانی هاوپەیمانی نیشتمانییش لەو كۆبوونەوەیەدا بەشدار نەبوونە.
ئەو دەڵێ: \""پەرلەمانتارانی عێراقییە بە هۆی درێژەپێدانی بایكۆتەكەیان و ئەوانی سەر بە هاوپەیمانی نیشتمانییش بە هۆی نزیكبوونەوەی ڕەێوڕەسمی چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێن نەهاتبوون.\""
بەشێك لە پەرلەمانتارانی هاوپەیمانیی نیشتمانی، لیستی كوردستانی، لیستی سپی و 6 ئەندامە جیابووەكەی لیستی عێراقیە كە ئێستا ناوی \""هاووڵاتیانیان\"" لە خۆ ناوە، لەو كۆبوونەوەیەدا ئامادە بوون.
بەرنامەیەكی 22 خاڵی بۆ ئەو كۆبوونەوەیە دیاری كرابوو و مەسەلەی گفتوگۆكردن لەسەر بوودجەی گشتیی ساڵی 2012ـی عێراق، بەلای پەرلەمانتارە كوردەكانەوە \""گرنگ\"" بوو."
