چوار ملیۆن عێراقی لە دەرەوەی وڵاتن

چوار ملیۆن عێراقی لە دەرەوەی وڵاتن
وەزیری كۆچ و كۆچبەران: لە ناو عیراق نزیكەی 250 هەزار خێزان دەربەدەربوون و لە شوێنی خۆیان هەڵكەنراون، ئیتر یان ناچار كراون، یان راونراوەو چونەتە چونەتە دەرەوەو بوونەتە پەنابەر


دیندار دۆسكی وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عیراق لەدیمانەیەكی تایبەتیدابۆ گوڵان رایگەیاند: دوو جۆر ئامارمان تۆماركردووە ئەوانەیان كە لە ناوعیراقن و ئەوانەشی كە لە دەرەوەی عیراقن، بەهۆی ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و ڕێكخراوەكانی تری تایبەتمەند لە ئاماردا ڕوون كراونەتەوە، بە تایبەتی ئەوانەی لە دوای ڕووداوی سامەڕا تۆماركراون لە ناو عیراق نزیكەی 250هەزار خێزانن كە دەربەدەربوون و لە شوێنی خۆیان هەڵكەنراون، گەر بە پێی قەبارەی خێزانی عیراقی كە لە وەزارەتی پلاندانان دیاریكراوە 6،6 ژمارەیەكی یەكجار زۆر دەردەچن، ئیتر هەیانە سوونەن لە ناوچەكانی شیعەنشین ڕایانكردووە بەرەو ناوچەی سوونە نشین و هەشیانە بە پێچەوانەوە، ئێستا لەناو بەغدا گەڕەك هەیە بە تەواوی خەڵكەكەی چۆڵیان كردووەو چوونەتە گەڕەكی تر، هەمووی بەهۆی هۆكاری ناسەقامگیری باری ئەمنی بووە، بەڵام لە دەرەوەی عیراق ژمارەی وردو دروستمان نییە بۆیە دەكرێ هەموو عیراقییەكانی تاراوگە ناوی خۆیان لە باڵیۆزخانە عیراقییەكان بنووسن یان لەلای ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان خۆیان ناونووس بكەن، ئامارەكان لای كۆمسیۆنی باڵای كاروباری پەنابەران هەن، بە تایبەتی ئاماری ئەوانەی لە وڵاتانی دنیادا داوای هاریكاری و پەناهەندەییان كردووەو ئاماری ئەوانەش كە لە وڵاتانی دەووربەر بەكاتیی نیشتەجێ كراون و ناونووس كراون، زۆر خەڵكیش هەیە چوونەتە ئەردەن و سووریاو توركیا و ئێران بەڵام پەنابەر نین بەڵكو باروگوزەرانی خۆیان بردۆتە ئەوێ، ئیتر هەیانە لەوێ كاری دەست كەوتووە، یان بازرگانی دەكات، یان بە گرێبەست دامەزراوە، یان خێزانی پێكهێناوەو منداڵەكانی لەوێ گەورە بوون، بە گشتی ئەو ژمارانەی لامانن بریتییە لەمانەی خوارەوە، لە سووریا112 هەزار عیراقییە، لە ئوردن 32 هەزارن، گەرچی ژمارەی عیراقییەكان لەم ڕێژانە زیاترن، بەڵام زۆریان كۆچبەرن و پەنابەرنین و وەزعی ماددییان باشە، لە میسر6 هەزارن، لە لوبنان 9 هەزارن، لە ئێران سێ هەزارو پێنج سەد كەسێكن كە لە ئۆردوگاكاندان، گەرچی لە ئێرانیش نزیكەی 40 هەزار كەسی تری عیراقی لێیە، بەڵام خۆیان لای كۆمسیۆنی پەنابەران ناوونووس نەكردووە، هەروەها ژمارەیەكی زۆریش كە لە وڵاتانی ئەوروپان بۆ نموونە 160هەزار عیراقی لە وڵاتی سوید نیشتەجێی شەرعیین و رەگەزنامەو مافی پەناهەندەییان بە دەست هێناوە، گەرچی ژمارەی هەموویان لەو وڵاتە لە سەروو 300 هەزارەوەن، بەڵام هەموویان پەنابەرییان بۆ دەرنەچووە، لە دانیمارك 60هەزار كەس ڕەگەزنامەی شەرعییان وەرگرتووە، لە هۆڵەندا نزیكەی 50 هەزارن، لە بەریتانیا ژمارەیەكی زۆر هەن بەوردی لامان نییە، لە نەرویژ 36 هەزار ڕەگەزنامەو موقیمی شەرعی هەن، لە ئەڵمانیا ژمارەیەكی زۆر هەن كە زۆربەیان كوردی عیراقین و ڕەگەزنامەی وڵاتانی ئەوروپییان پێ دراوە.



درێژەی دیمانەكە لە ژمارە 862ی گۆڤاری گوڵان بخوێنەرەوە
Top