فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی تاریق هاشمی ده‌گاته هه‌رێمی كوردستان
دادیار له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له شاری هه‌ولێر به‌رِێوه‌چوو، رایگه‌یاند \"ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری له هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی لیژنه‌ی هاوئاهه‌نگی نێوان ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری له عێراق و هه‌رێمی كوردستان كه لیژنه‌یه‌كه بۆ هاوئاهه‌نگی له نێوان هه‌ر دوو ئه‌نجوومه‌ن، فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی تاریق هاشمی جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق به ده‌ست گه‌یشتووه\"".
روونیشیكرده‌وه \""فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هاشمی، فه‌رمانی ئه‌وه‌شی له‌گه‌ڵ دایه كه رێگه به هاشمی نه‌درێ به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات سه‌فه‌ر بكات\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا \""به هۆی گرنگی و پاراستنی نهێنی ئه‌و فه‌رمانه له‌ساتێكی تر ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری له هه‌رێمی كوردستان هه‌لوێستی خۆی له باره‌ی به ده‌ست گه‌یشتنی ئه‌و فه‌رمانه ده‌خاته‌روو\""."
