ئه‌ترووشی: ئه‌گه‌ر به زوویی چاره‌سه‌ری ته‌نكژه‌ی سیاسیی له عێراق نه‌كرێ ناكۆكییه‌كان به‌ره‌و شه‌رِی تائیفی له عێراق هه‌نگاو ده‌نێت
فه‌رهاد ئه‌ترووشی وته‌بێژی فراكسۆنی هاوپه‌یمانی كوردستانی له په‌رله‌مانی عێراق به سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند \"تا ئێستا به شێوه‌یه‌كی ئه‌رِێنی لایه‌نه ناكۆكییه‌كان كه بریتین له هاوپه‌یمانی نیشتمانی و لیستی عێراقییه نه‌گه‌یشتۆنه‌ته هیچ رێكه‌وتنێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانیان\"".
روونیشیكرده‌وه \""تا دێ ناكۆكییه‌كانی نێوانیان په‌ره‌ده‌سه‌نێ و هیچ كامێكیش به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی تریان ئاماده نییه سازش له سه‌ر داوا و داخوازییه‌كانی بكات، ئه‌مه‌ش بۆته هۆكارێك به هه‌ڵپه‌رسێردراوی مانه‌وه‌ی كێشه‌كان\"".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا \""هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بوو بێ كار بكرێ به ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كانی نێوان عێراقییه و ده‌وڵه‌تی یاسا\"".
له باره‌ی ئه‌گه‌ری به‌ستنی كۆنگره‌ی نیشتمانیش له عێراق، ئه‌ترووشی وتی \""یه‌كێك له پێویستیه‌كانی ئێستای عێراق ئه‌وه‌یه بتوانرێ كۆنگره‌ی نیشتمانی ئه‌نجام بدرێ، به‌ڵام له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تا ئێستا ته‌نیا قسه‌یه و هیچ برِیارێك نه‌دراوه له سه‌ر ئه‌وه‌ی كۆنگره‌كه كه‌ی و له كوێ بێته ئه‌نجامدان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كێشه‌كان به‌م ئاراسته‌یه به‌رده‌وام بێ عێراق به‌ره‌و شه‌رِی تائیفی هه‌نگاو ده‌نێ\""."
