له كۆبونه‌وه‌یه‌كی بارزانی و لیستی عێراقیه ورده‌كارى كۆنگره‌یه‌كی نیشتمانی فراوان تاوتوێكرا
له دیدارێكدا كه ژماره‌یه‌ك له گه‌وره به‌رپرسانى هه‌رێم ئاماده‌بوون زۆر به وردى ره‌وشى سیاسی ئه‌مڕۆى عێراق تاوتوكرا و تیشكیش خرایه سه‌ر ورده‌كارى ئه‌و كۆنگره نیشتمانییه فره‌وانه‌ى كه بڕیار وایه له ده‌رفه‌تێكدا ببه‌سترێ له‌رووى چۆنیه‌تى سازدانى ئه‌و بنه‌مایانه‌ى كه پشتیان پێ ده‌به‌سترێ و چۆنیه‌تى هه‌ڵسوكه‌وتكردنیش له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ده‌ستپێشخه‌ریانه‌ى كه له‌مباره‌یه‌وه خراونه‌ته‌روو.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا سه‌رۆكى لیستى ئه‌لعێراقیه و شانده یاوه‌ره‌كه‌ى ئه‌نجامى كۆبوونه‌وه‌ى لیسته‌كه‌یان كه له شارى سلێمانى به‌ڕێوه‌چوو پێشكه‌ش به سه‌رۆك بارزانی كرد.
بڕیاریش درا په‌یوه‌ندى و وتووێژى نێوان هه‌ردوولا سه‌باره‌ت به ئاماده‌كارى كۆنگره‌كه به‌رده‌وام بێت.
