ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله ناتوانن سه‌ردانی باقووبه بكه‌ن و له خانه‌قین كۆده‌بنه‌وه
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله تاڵب محه‌مه‌د به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری راگه‌یاند؛ به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه ناهه‌مواره‌ی له سنووره‌كه‌دا له ئه‌نجامی راگه‌یاندنی به‌هه‌رێمبوونی پارێزگای دیاله هاته ئاراوه، تا ئێستا نه‌یانتوانیووه بگه‌ڕێنه‌وه بینای ئه‌نجوومه‌ن له شارۆچكه‌ی باقووبه‌ی ناوه‌ندی پارێزگاكه و كۆبوونه‌وه‌كانیان له شارۆچكه‌ی خانه‌قین ئه‌نجامده‌ده‌ن.
ئاماژه‌شیدا كۆبوونه‌وه‌كان به‌بێ ئاماده‌بوونی زۆربه‌ی ئه‌ندامانی لیستی عێراقیه به‌ڕێوه‌ده‌چێت له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه زۆربه‌ی به‌رپرسه ئیدارییه‌كانی سه‌ر به‌و لیسته و له ناویشیاندا پارێزگاری دیاله عه‌بدولناسر مه‌هداوی له دوای تێكچوونی ره‌وشی پارێزگاكه‌وه ناوچه‌كه‌یان به جهێشتووه و تا ئێستا نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر ئیشوكاره‌كانیان، ئه‌مه‌ش له‌راستیدا گرفتی زۆری بۆ دروست كردوون.
محه‌مه‌د رونیكرده‌وه؛ ده‌وامنه‌كردنی ئه‌و به‌رپرسانه‌ی عێراقییه كاریگه‌ری كردۆته سه‌ر كۆبوونه‌وه و بریار و به‌دواداچوونه‌كان هه‌روه‌ها پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان و كاره ئیدارییه‌كانی لایه‌كی دیكه به شێوه‌كی گشتی و به تایبه‌تیش كه ئێستا كاتی راگه‌یاندنی زۆرێك له پرۆژه‌كانه.
ئاماژه‌شیدا: له هه‌وڵی به‌رده‌وامدان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ئه‌ندام و به‌رپرسانی حكومی سه‌ر به لیستی عێراقییه بگه‌ڕێننه‌وه سه‌ر ئیشوكاره‌كانیان و تا ئێستاش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته چه‌ندینجار گفتوگۆ و كۆبوونه‌وه‌یان له ده‌ره‌وه‌ی دیاله ئه‌نجامداوه.
وتی: ئێستا بارودۆخی ناوچه‌كه له رووی ئه‌منییه‌وه تاراده‌یه‌كی باش ئارامه و هیچ گرفتێكی ئه‌وتۆ له ئارادا نییه بۆیه هیوادارین براده‌رانی سه‌ر به لیستی عێراقیه بگه‌رێنه‌وه پارێزگاكه بۆ ئه‌وه‌ی به هه‌موولایه‌كیانه‌وه بارودۆخه‌كه باشتر بكه‌نه‌وه و ئیشوكاره‌كان ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه نه‌سرین به‌هجه‌ت ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله رایگه‌یاند؛ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناتوانن سه‌ردانی باقووبه بكه‌ن، ماوه‌یه‌كه نه‌یانتوانیووه هیچ به‌داواداچوونێك بۆ پڕۆژه‌كان و فه‌رمانگه حكومییه‌كان ئه‌نجامبده‌ن و به ناچاری زۆرێك له كاره‌كانیان به ته‌له‌فۆن به‌رێده‌كه‌ن و هه‌ندێك له هاولاَتیانیش له شارۆچكه‌ی خانه‌قین سه‌ردانیان ده‌كه‌ن.
زۆربه‌ی به‌رپرسانی لیستی عێراقیه كه دیاله‌یان به‌جێهێشتووه له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستاندا جێگیربوونه.
