بۆ زانینی رای خه‌ڵك وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق راپرسیه‌ك ئه‌نجام ده‌دات
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فۆرمێكی راپرسی به‌سه‌ر ئه‌و هاووڵاتیانه دابه‌ش كردووه كه سه‌ردانی فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌ت ده‌كه‌ن تاكو رایان وه‌رگرێ له‌مه‌ر ئه‌دای وه‌زاره‌ت و ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی پێشكه‌شی ده‌كه‌ن
له‌م باره‌یه‌وه دكتور زیاد تارق وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند\" كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فیدرال به‌رنامه‌ی چر و پر و هه‌مه جۆری هه‌یه و زۆره‌بشیان له واری جێبه‌جێ كردندان هه‌ر هه‌مووشی له خزمه‌تی بنه‌مای پێشكه‌ش كردینی باشترین خزمه‌تگوزاری به هاولاتیاندایه هه‌ر له پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاری له نه‌خۆشخانه‌كاندا تا ده‌گاته ئاسانكاری له رایی كردنی مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتیان\"".
وتیشی\""بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش فه‌رمانگه‌ی كارگێری و دارایی ویاسایی له وه‌زاره‌ت پلانێكی راپرسیان دارشتووه بۆ ئه‌وه‌ی رای خه‌ڵك له‌باره‌ی خزمه‌تگوزاری و دیاری كردنی گرفته‌كانی روتین و كه‌مكردنه‌وه‌یان تاكو له چوارچێوه‌ی چاوخشاندنه‌وه‌یدا باشتر بكرێت \""."
