هاوپه‌یمانی نیشتمانی داوای لێبوردن له‌ سه‌رۆك كۆمار ده‌كات

هاوپه‌یمانی نیشتمانی داوای لێبوردن له‌ سه‌رۆك كۆمار ده‌كات
شوان محه‌مه‌د ته‌ها په‌رله‌مانتاری عێراق له‌ فراكسۆنی هاوپه‌یمانی كوردستانی به‌ سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند \"سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی فراكسۆنی هاوپه‌یمانی نیشتمانی داوای لێبوردنیان له‌ فراكسۆنی ئیتلافی فراكسۆنه‌ كوردستانییه‌كان و فراكسۆنی گۆرِان كرد له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و لێدوانانه‌ی حوسێن ئه‌سه‌دی په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی نیشتمانی كه‌ ئاراسته‌ی سه‌رۆك كۆماری كردبوو\"".

روونیشیكرده‌وه‌\"" حوسێن ئه‌سه‌دی له‌ نێو ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانی نیشتمانی بوو به‌وه‌ی ئه‌و گوتانه‌ی له‌ به‌رامبه‌ر سه‌رۆك كۆماری عێراق گوتراوه‌ لێكدانه‌وه‌ی به‌ هه‌ڵه‌ی بۆ كراوه‌\"".

وتیشی \""بۆیه‌ ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانی نیشتمانی داوای لێبوردنیان له‌ فراكسۆنی ئیتلافی فراكسۆنه‌ كوردستانیه‌كان كردووه‌ له‌ به‌رامبه‌ر لێدوانه‌كانی ئه‌سه‌دی، بۆیه‌ ئیتلافی فراكسۆنه‌ كوردستانییه‌كان و فراكسۆنی گۆرِان به‌م داوای لێبوردنه‌ گه‌رِانه‌وه‌ نێو هۆڵی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق."
Top