لە دوو تەقینەوەدا 15 كەس گیانیان لە دەست دا و 31ـیش بریندار بوون

لە دوو تەقینەوەدا 15 كەس گیانیان لە دەست دا و 31ـیش بریندار بوون
لە دوو تەقینەوەی جیادا ئەمڕۆ، لە كازمییەی بەغدای پایتەخت، 15 كەس گیانیان لە دەست دا و 31ـیش بریندار بوون.

سەرچاوەیەك لە پۆلیسی بەغدا بە پەیامنێری گوت كە هەردوو تەقینەوەكانی كازومییە بە هۆی دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوەوە بووە، نەك بۆمبی چێنراو.

پێشتر پۆلیس گوتبووی كە دوو بۆمبی چێنرا و یەكێكیان لە گۆڕەپانی عرووبە و ئەوی دی لە گۆڕەپانی زەهرای ناوچەی كازمییەی بەغدا تەقیونەتەوە.
Top