لیژنەیەك بۆ گەڕاندنەوەی پەرلەمانتارانی عێراقییە پێك دەهێنرێت
ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق(مەحما خەلیل)، لەسەر لیستی هاوپەیمانیی كوردستان بە \"پەیامنێری\"" ڕاگەیاند كە هاوپەیمانیی كوردستان و هاوپەیمانیی نیشتمانی، داوای پێكهێنانی لیژنەیەكی هاوبەشیان كردووە، لەپێناو قایلكردنی پەرلەمانتارانی لیستی عێراقییە، بۆ گەڕانەوە بۆ دانیشتنەكانی پەرلەمانی عێراق.
ئەو ئاماژەی دا: \""یاسا و پڕۆژەی گرنگ لە بەردەستی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقییە كە سوودی بۆ هەموو لایەك هەیە، بۆیە پێویستە ئەندامانی لیستی عێراقییە بگەڕێنەوە دانیشتنەكان، بۆ ئەوەی ئەو یاسایانە پەسەند بكرێت.\""
گوتەبێژی لیستی هاوپەیمانیی كوردستان (فەرهاد ئەتروشی) بە \""پەیامنێر\""ی ڕاگەیاند كە ئەوان وەكو كورد هەموو هەوڵێكی خۆیان داوە و دەیدەن بۆ گەڕانەوەی ئەندامانی لیستی عێراقییە، \""بەڵام كێشەكە زۆر لەوە گەورەترە كە لە دەست ئەندامانی لیستی عێراقییە بێت لەناو ئەنجوومەنی نوێنەران، بڕیارەكە سیاسییە و لە دەست سەركردە سیاسییەكانی عێراقییەیە ئەوان دەتوانن بڕیار بدەن.\""
پێشتر پەرلەمانتارانی لیستی عێراقییە، بایكۆتی دانیشتنەكانی پەرلەمانی عێراقیان كرد و بەو هۆیەشەوە، پەرلەمانی عێراق بۆ ماوەی دوو هەفتە دانیشتنە ئاساییەكانی خۆی دواخست."
