پۆزش نه‌هێنانه‌وه‌ی ئه‌سه‌دی په‌رله‌مانی عیراق ده‌سته‌وه‌ستان ده‌كات
د. سامان فه‌وزی ئه‌ندام په‌رله‌مانی عیراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی كوردستانی به PUKmedia ی راگه‌یاند: سبه‌ینێ پێنج شه‌ممه چه‌ند پڕۆژه یاسایه‌ك له به‌رنامه‌ی كاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقیدایه‌و له‌نێو ئه‌وانه‌شدا خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م و گفتوگۆ بۆ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی عیراقه بۆ ساڵی 2012.
وتیشی: ئێمه هه‌روه‌ك دوێنێ رامانگه‌یاند: به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كه فراكسیۆنه كوردییه‌كان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نیشتمانی و ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ كوتله‌كانی تریشدا ئه‌نجامیداوه، له‌سه‌ر سێ خاڵ رێككه‌وتووین، خاڵی سێهه‌میان په‌یوه‌ندیداره به‌وه‌ی كه په‌رله‌مانتار (حسێن ئه‌سه‌دی) نه‌یه‌ته هۆڵی په‌رله‌مانه‌وه تاوه‌كو به‌ڕه‌سمی داوای لێبوودرن له سه‌رۆك كۆماری عیراق نه‌كات، له‌و حاڵه‌ته‌دا ئێمه له به‌رده‌م دوو ئه‌گه‌ردا ده‌بین، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه كه ئه‌و په‌رله‌مانتاره به‌هیچ جۆرێك نه‌یه‌ته ژووره‌وه، دووه‌میان ئه‌گه‌ر هاته ژووره‌وه ده‌بێت داوایه‌كی لێبووردن به‌ڕه‌سمی بخوێنێته‌وه به‌رامبه‌ر سه‌رۆكی كۆمار له‌ناو په‌رله‌ماندا پاشان رێگه‌ی پێبدرێت بێته هۆڵی په‌رله‌مانه‌وه.
وتیشی: ئه‌گه‌ر حسێن ئه‌سه‌دی هاته هۆڵی په‌رله‌مانه‌وه‌و داوای لێبووردنیشی نه‌كرد، له‌و حاڵه‌ته‌دا بێگومان ئێمه بڕیارمانداوه كه به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ینێ 5-1 نه‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر به‌شداریش نه‌كه‌ین بێگومان ناتوانرێت گفتوگۆ و تاوتوێی ئه‌و پڕۆژه یاسا گرنگانه بكرێت.
د. سامان له‌وباره‌یه‌وه ورده‌كاری زیاتری دا‌و وتی: له كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێدا زۆر به‌زه‌حمه‌ت نیسابی یاسایی دروستبوو، كه به به‌شداری ئێمه‌ی په‌رله‌مانتاره كورده‌كانه (كه ژماره‌مان زیاتر له 50 ئه‌ندام په‌رله‌مانتار ده‌بوو) به‌ڕێوه‌چوو، بۆیه من پێموایه لایه‌نی به‌رامبه‌ریش كه هاوپه‌یمانی نیشتمانییه، سه‌ركرده‌كانیان سورن له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه ئه‌و په‌رله‌مانتاره نه‌یه‌ته هۆڵی په‌رله‌مانه‌وه، تا به‌ڕه‌سمی داوای لێبووردن له سه‌رۆكی كۆمار نه‌كات.
